|
|
|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
گه‌لێکی په‌ژمورده‌و نیستیمانی په‌رت
ئه‌م به‌رهه‌مه بریتییه له کۆمه‌ڵێک ڕاپۆرتی جیۆپۆلیتیکی نووسراو له‌لایه‌ن ڕامیارییانی کورد، که‌نداڵ نه‌زان، دوکتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملو، پرۆفیسۆر عیسمه‌ت شه‌ریف وانلی، مسته‌فا نازدار،و ئاڕ جی ڕۆزفیلد که له‌نیوه‌ی یه‌کهه‌می سه‌ده‌ی بیستدا باڵیۆزی ئه‌مریکا بووه له ئێران. جیرارد چالیاند ئه‌وانه‌ی له‌یه‌ک په‌رتووکدا کۆیکردووهتهوهو پێشه‌کییه‌کی شایسته‌ی بۆ نووسیوه. هه‌روه‌ها مه‌کسیم ڕۆدنسون ئاماژه‌یه‌کی مێژوویی بۆ نووسیوه. ژیرارد چالیاند، له‌چاپی دوودا، وتارێکی خۆی له‌گه‌ڵ وتاری هه‌ندێک نووسه‌ری وه‌ک "کامه‌ران قه‌ره‌داغی، بێڵ فریلیکو ئێلیزا مارکۆز'ی خستووه‌ته سه‌ر که سه‌باره‌ت به ڕووداوه گرنگه‌کانی پاش جه‌نگی که‌نداوی یهکو دووی کوردستانن. شایانی ئاماژه‌یه، سه‌ره‌تا ئه‌م په‌رتووکه بهفرهنسی له‌ژێر ناوی Les Kurdes et le Kurdistan نووسراوه، پاشان وه‌رگێڕدراوه بۆ هه‌ندێک زمانی تری وه‌ک ئینگلیزی A People Without a Contry ،و جه‌رمانی Kurdistan und die Kurden ،و ڕێکخراوی فه‌تحی فه‌له‌ستینی، وه‌ک بڵاوکراوه‌یه‌ک بۆ ڕۆشبیرکرنی کادیرانییان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر عه‌ره‌بی،و ئیبراهیم یونسی، کردوویه‌تی به فارسی به‌ڵام به‌شه‌کانی (کوردستانی ئێران،و کۆماره کوردییه‌که‌ی مه‌هاباد)ی لێپهڕاندووه... فه‌رموون ئێوه‌و ئه‌و ئه‌زموونه تاڵ‌و تووشانه‌ی کوردی تێکه‌وتوون، که له‌به‌ر به‌ربه‌ره‌کانێی ناشارستانی نێوان ڕیزو توێژه‌کانی، سوودیان ته‌نانه‌ت له چهرخهڵهکهی کۆتایی سه‌ده‌ی بیستیش وه‌رنه‌گرت، که هه‌ندێک میلله‌تی په‌رتبوو یه‌کیان گرته‌وه،و زۆر میلله‌تی ئاوێتهیش به میلله‌تانی تر جودابوونه‌وه،و بوونه خاوه‌ن ئاڵا‌و پهرلهمانو سنووری دیاریکراوی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام ئێمه‌ی کورد هێشتا ڕێبازی پهرتهوازهبوونمان گرتووه‌ته به‌ر. فه‌رموون بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌شه‌کان ، یه‌ک کرته له‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له‌و به‌شانه بکه‌ن که به فایلی PDF ـن. ئه‌گه‌ر ته‌واوی پهرتووکهکهیشتان ده‌وێت، فه‌رموون له ماڵپه‌ڕی (کتێبخانه‌ی کوردی) دایبگرن
|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||