|
ڕستێک
لهپهندو
هه‌ڵبه‌سته‌کانی
تاگوور
خودايه!
نهمکهيته کوژه‌ر
به‌رخ
سه‌ربڕم، یان به
به‌رخ
تا
کوژه‌ر
سهرمبڕێت.
ڕامبهێنه
به‌وه‌ی
ڕاستگۆبم
له‌ڕووی
زۆردار،
نه‌وه‌ک
هه‌رزه‌گۆ
تا لاواز
چه‌پڵه‌م
بۆ
بکوتێت
که
سامانم
دهدهيتێ
شاديم
لێمهبڕه
کههێزم
دهدهيتێ
هۆشم
لێمهبڕه
که
پايهدارم
ده‌که‌يت
هه‌ستی
لهخۆبووريم
له‌مێشکدا
بهێڵه
که
به‌هره‌ی
لهخۆبووريم
ده‌ده‌یتێ،
ڕامهێنه به‌وه‌ی پايهو ڕێزی
خۆ
له‌ده‌ست نه‌ده‌م.
ڕامهێنه
له‌سه‌رئه‌وه‌ی کهسانیترم
وه‌کخۆم
خۆشبوێت،و ئه‌وه‌ی سه‌رزه‌نشتی خۆمکهم به‌هه‌مان ڕاده‌ی سه‌رزه‌نشتی
که‌سانیتر.
يارمهتيمده پشتی
وێنه‌کان ببينم
هه‌رگیز
نههيڵیت
له‌خۆڕا
تاوانی
پووچ
بخهمهپاڵ
نه‌یارانم.
ئه‌وه‌م
بخه‌ره مێشک
که ليبوردن
به‌رزترين
پايه‌ی هێزه،و
حه‌ز
به‌تۆڵه سه‌ره‌تای
هه‌نگاوه
به‌ره‌و
لاوازی
هه‌رگیز
ڕێمنهدهیت
به سه‌رکه‌وتن
باييبم،
يان
نشوستی
وره‌م پێبهردات
هه‌ميشه
ئه‌وه‌م
بێنه‌ره‌وه ياد
که
سه‌رنه‌که‌وتن
يهکههم
پله‌ی
ئه‌زموونه بۆ
سه‌رکه‌وتن.
له‌کاتی
دهستکورتيمدا
بيئاواتم نه‌بم،و
کاتی
نشوستی
هه‌نده‌م
هێز
پێبهێڵه زاڵمکات
به‌سه‌ر
کۆسپه‌کاندا
ئه‌گه‌ر
له‌به‌هره‌ی
ته‌ندروستيت
بێبه‌ش
کردم،
به‌هره‌ی
باوه‌ڕم
پێبهێڵه
ئه‌گه‌ر
خراپه‌م
له‌گه‌ڵ
که‌سێک کرد، هه‌نده‌م
ئازاکه
لێبوردنی
لێبخوازم
گه‌ر
که‌سێک
خراپه‌ی
له‌گه‌ڵ
کردم، هه‌نده‌م
ئازا که لێی ببوورم.
خودايه!
هه‌رکات
تۆم
لهبيرکرد،
تۆ
من
له‌بير
مه‌که
.....
~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~
گفتوگۆ
له‌گه‌ڵ
خودا
لهخهوێکدا،
له‌گه‌ڵ خودا ده‌دوام ...
خودا
پرسی:
تۆ
ده‌ته‌وێ
گفتوگۆم له‌گه‌ڵکه‌یت؟
گوتم؛
به‌ڵێ ئه‌گه‌ر کاتتان هه‌یه؟
خودا
پێکه‌نیو
فه‌رمووی:
کات له‌لای من بێپايانه ...
باشه، چی مێشکی
تۆدایه له‌منی بیپرسیت؟
پرسيم:
چیشتێکی
مرۆڤ
ئێوه سه‌رسام ده‌کات؟
ئه‌و
فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی هه‌ر
له‌دۆخی
منداڵيدا ده‌ژین! چونکه به نه‌خۆشی له‌دایکده‌بن!
زۆر
په‌له‌يانه تا گه‌وره‌بن، به‌ڵام
پاشان
ئاره‌زووده‌که‌ن
منداڵ ببنه‌وه!
ئه‌وه‌یش
که، ته‌ندروستی
خۆ
له‌ده‌ستده‌ده‌ن،
به‌هه‌ڵپه‌ن تا پاره په‌یداده‌که‌ن، پاشان
خه‌رجیده‌که‌ن
تا
دووباره ته‌ندروستیی پێبکڕنهوه
به‌وه‌يش
که له‌پێناو
ئاينده‌دا
باری
ڕۆژ
فرامۆش
ده‌که‌ن،
سه‌رئه‌نجام
نهژيانی
ڕۆژيان
دابين ده‌بێت نه
ئاينده
ئه‌وه‌يش
که به‌جۆرێک ده‌ژين،
گوايهههرگيز
نامرنو که
ده‌مرن
وه‌کئه‌وه‌یه هه‌رگیز
نهژيابن
پاشان
خودا
به‌هه‌ردووک ده‌ستی
ده‌سته‌کانی
گرتم،و پاش
ماوه‌يه‌ک
بێده‌نگی
دووباره لێمپرسي:
باشه،
وه‌ک
باوکێک،
چی
ئارهزوودهکهیت
نه‌وه‌کانت
فێريبن؟
فه‌رمووی: با له‌وه‌بگه‌ن
که ئه‌وان
ناتوانن که‌س
به‌زۆر
بکه‌ن به
ئه‌وينی خۆ.
ته‌نها
ئه‌وی
بیتوانن ئه‌وه‌یه، هه‌ل
بڕه‌خسێنن بۆ
که‌سانێک له‌خۆوه ببنه دوست.
بزانن
که خۆ
به‌راوردکردن
له‌گه‌ڵ
که‌سانی
تر
نابه‌جێيه
بزانن
که ده‌کرێت به‌ته‌نها
چه‌ند
چرکه‌یه‌ک برينی
قووڵ
له‌دڵی که‌سانی دۆستدا هه‌ڵکه‌نن، به‌ڵام ساڵانی ده‌وێت ئه‌و برینانه
ساڕێژکهن
بزانن
که ده‌وڵه‌مه‌ند
که‌سانی
خاوه‌ن
سامان
نييه،
به‌ڵکوو
ئه‌وکه‌سه‌یه که بهکهمترين
قايله
بزانن
که زۆرن ئه‌وانه‌ی
حه‌ز
بهدۆستايهتیی ئه‌وان
ده‌که‌ن، به‌ڵام
نازانن چۆن هه‌ستی خۆیانیان بۆ ده‌ربڕن
بزانن
که ده‌کرێت
دوو
که‌س
وهکیهک له‌خاڵێک
بڕوانن،
به‌ڵام هه‌رگيز
وه‌ک
يه‌کی
نابينن
بزانن
که مه‌رجنییه ئه‌وان ته‌نها له
که‌سانیتر
ببوورن، به‌ڵکو پێویسته سه‌ره‌تا له‌خۆ ببوورن
ئه‌وجا
من
بهدروودهوه گوتم:
من
سپاسی ئه‌و
گفتوگۆيهتان ده‌که‌م.
ئايا
هیچ
ماوه بتانه‌وێ
نه‌وه‌کانت
فێریبن؟
خودا
بهزهردهخهنهيهکهوه گوتی: ته‌نها
ئه‌وه‌بزانن
که‌من
له‌ئارادا
هه‌م،
وههميشه.
~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~
ئاينی
ساخته
ئه‌وانه‌ی
په‌نا بۆ پووچی
ده‌به‌ن، دهکوژنو ده‌کوژرێن
ئافه‌رينی
خودا،
ته‌نانه‌ت
لهئاين
لادهريش ده‌گرێته‌و، بۆیه
به
ئاينهکهتهوه فيزلێمهده
به‌ڕاشکاوی
گڕ ده‌داته چرای
هۆشو ستایشی
ده‌کات
نه‌ته‌نها بۆ
په‌رتووک،
به‌لکو بۆ
گشت
چاکه‌یه‌کی نێو
ناخی
مرۆڤ
تايهفهگهر
نه‌فره‌ت له‌ئاینی
خۆی
ده‌کات
که
مرۆڤێکی
جياواز
لهئاينهکهی
ده‌کوژێت
ئه‌وه
ڕه‌وتێکی به‌ر ڕۆشنایی هۆش نییه،
ئاڵا
خوێناوییه‌که‌ی لهپهرستگادا هه‌ڵکات،و ئه‌هريمه‌ن
له‌شێوه‌ی
خوادادا بپه‌رستێت
گشت
ئه‌وانه‌ی
به‌درێژایی ڕۆژگارو چه‌رخه‌کانی مێژوو روويداوه، شهرمئانگيز
ودڕندهيين
ئه‌و
پهرستگایانهی ئێوه‌یان بۆ بووه‌ته داڵده که بوونه‌ته زيندان
گوێبیستی
ده‌نگی ئه‌و زوڕنا
چهواشهکهرهتان بووم که ڕۆژگارانی
دووردا
ده‌نگده‌داته‌وه،و
بهگسکی
دڕ
گشت
بهلاوهخراوێک
ڕاده‌ماڵێت
هه‌رچی
مروڤ ئازادکات،
ده‌یکه‌نه کۆت،و
ئه‌وه‌ی
هاوپه‌یوه‌ستیی ده‌کات ده‌یکه‌نه شمشير،و
گشت
ئهڤينهاوهرانی
کانيیاوی ئه‌زه‌لی ده‌که‌نه به‌نديخانه
ده‌کۆشن
به به‌له‌مێکی
کون ڕوبار
ببڕن
خودايه
ئاينی
ساخته هه‌ڵته‌کێنه،و
نابينايان
سهرفرازکه
با
بڕووخێ ...
با
بڕووخێ
په‌رستگای
خوێناوییه‌کان
با
گرمه‌ی
هه‌ور
پهیبهرێته
نێو
زيندانه‌کانی
ئاينی
ساخته،و
تیشکی
هۆشیاری ئه‌و
سه‌رزه‌مينه
داپۆشێت
~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~
هه‌رکات
قاقا
ببيسيت
فرمێسکی
منت
دێتهوهياد،و
کاتێک
سته‌م
ده‌بينيت
ئه‌مه‌گی
منت
دێتهوهياد،و
که‌ی
هه‌ستت
بهجهوری
مرۆڤ کرد
به‌زه‌يی
منت
دێتهوهياد
*****
ده‌گريت
هه‌روه‌ک
من
له‌پێشدا
گريام
خۆ
ئه‌گه‌ر ڕۆژگاريش
تڕۆت ئه‌کا
ت
وه‌کئه‌وه‌ی منت
تڕۆکرد
پێشێلی
کۆمه‌ڵ
ده‌بیت
وه‌کئه‌وه‌ی تۆ
منت
پێشێل
کرد
*****
ئه‌وانه‌ن پێشبينيي من ...
کيژۆڵهی
زه‌بوون
یاخودا
ئه‌وتۆ
نه‌بن،و
خودا
بکات،
لهيادی تۆدا نه‌مێنم
چونکه
ياده‌وه‌رييه‌کانی
من ...
لێشاوی
زووخاون،و هه‌ناسه‌ی سار
~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~
لهبهرهبهياندا
ده‌نگی
چارۆکه‌ی
که‌شتییه‌که‌ت
له‌خه‌وی
کردم،
خانمی
هاوگه‌شت ...
پێم
له‌زه‌وی
بڕیوه
تا
دوی
ئه‌و
شه‌پۆلانه بکه‌وم،
که سه‌رنجیان کێشاوم
من له‌تۆ
ده‌پرسم:
ئایا
دروێنه‌ی
خه‌ونه‌کانی من
له‌و دوورگه‌يه دێنهدیی، یان
ده‌که‌ونه پشت
ئاسمانی
ئه‌رخه‌وانی؟
به‌رانبه‌ر به‌و پرسه‌ی من،
زه‌رده‌ی
بزه‌ت،
وه‌ک
زه‌رده‌ی
ڕووناکی
سه‌ر
شه‌پۆل،و
تارمايی
سه‌ر
ڕۆژی
پڕ
له گرمه‌و ڕه‌هێڵه‌ی به‌سه‌رچوو ...
ڕه‌شه‌باو گێژه‌ڵووکه هه‌رجاره‌ی
لايه‌کی
ده‌گرت،و
ده‌ريا
ده‌یناڵان
له‌تۆم
پرسی:
ئایا،
خولی
ئه‌و خه‌ونانه‌ی
تۆ
له‌کوێوه دێن؟!
که له‌پاش
گيانهڵای ڕۆژ،
وه‌ک
کووره‌ی
مردوو
ده‌کوژێنه‌وه؟
به‌ڵام
له‌تۆوه، ورته‌م نه‌بیست،و هه‌ر به‌ته‌نها
چاوه‌کانت،
چه‌شنی
پێڵووی
هه‌وری
خۆرئاوا ...
پێده‌که‌ني
وا
شه‌و
داهات،و ده‌بینم
تارمایی
تۆ به‌ره‌و قووڵایی ده‌چۆڕێته‌وه،و
پرچت ...
له‌گه‌ڵ
شنه‌ی
بادا،
ختووکه‌ی
سه‌رگۆی
ڕوومه‌ته‌کانم
ده‌دات،
بۆنهکهیشی ...
خه‌مه‌کانم
ده‌له‌رزێنێت.
کهچمکی
کراسه‌که‌ی تۆم گرت،
لێتم
پرسی:
دههشێت
باخی
مه‌رگت
له‌پشت
ئه‌و
ئهستێرانهبێت،
ئه‌ی خانمی
هاوگه‌شت...
وا به
ئاوازی
بێده‌نگی
تۆ
ده‌گه‌شێته‌وه؟
به‌ڵام
ورشه‌ی
بزه‌کانت
له‌نێو بێده‌نگی
شه‌وی
مه‌نگدا...
ده‌بنه
ئه‌ستێره‌ی
نێو
تارمايی
نيوه‌شه‌و.
~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~
نامه
له‌خه‌و
هه‌ستام
بينيم
نامه‌یه‌کم
له‌گه‌ڵ
به‌ياندا بۆ
هاتووه
له‌ناوه‌ڕۆکی ناگه‌م،
چونکه بۆم
نه‌ڕه‌خساوه
فێری
خوێندنبم.
ناچمه
لای ئه‌و
پياوه زانايهی خولیای
په‌رتووکه‌کانییه‌تی،و
هه‌رگيز
سه‌ری
نايهشێنم
به‌ڵام
ئایا
ئه‌و
له‌م
نامه‌يه تێده‌گات؟
با
له ته‌وێڵی
خۆمی
بخشێنم،و
له‌سه‌ر
ئه‌و دڵه‌ی خۆمی
گيرکهم
با
بێده‌نگی
شه‌و
دابێت،و
ئه‌ستێره‌کان
يه‌ک
له‌دوای
يه‌ک ...
بکشێن
...
نامه‌که
ده‌خه‌مه سه‌ر
ئه‌ژنۆم،و
بێده‌نگ ...
لهوهدهگهم
چۆن
پهیبهرم به‌وه‌ی
لێیدهگهڕيم،
به‌ڵام
...
به‌وه
نه‌گه‌یشتم که تامه‌زرۆی
زانينی
بووم،و
ئه‌و
نامه‌يه ...
گه‌رچی
بۆم نه‌خوێنرایه‌وه ...
باری
ده‌روونی
سووککرد،و
ئه‌ندێشه‌کانی
لێکردم
به‌گۆرانی
~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~
به‌که‌ناری ڕێدا
تۆ
به‌که‌ناری
ده‌ريادا
ڕوه‌و
په‌رستگای
دوور
ده‌چیت؛
منی
دره‌خت ...
بهسێبهرهکهم ...
جه‌سته‌ت
ماچده‌که‌م.
بمهێڵه
ئه‌ی
پهرستيار،
ببمه
هاوکاری
به‌شێک
له کۆششهکهت.
له‌که‌ناری
ڕێدا ...
ده‌بمه
دیده‌ر له‌سه‌ر
گه‌شته‌که‌ت،
کاتی
په‌رستن، که ده‌گه‌یته پاڵی
گوڵ،
به‌شێک
له‌منی ئاوێته ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی
ڕهقو ودڕه
که‌مێک
نه‌رمی پێده‌به‌خشم
ئه‌وه‌یشی پهنهانو دووره
به
که‌مێک
فه‌ڕی
سه‌وز،
ڕوواڵه‌تێکی
دياری ده‌ده‌مێ.
ئه‌وکاته‌ی
پێناسه‌که‌م بۆ ئاشکرادهکهیت ...
ڕێگای
خۆت
ده‌ناسیته‌وه.
به
به‌هره‌کانت...
به‌کزی
پاشگه‌ز ده‌بێت، ده‌نگی
ئه‌وه‌ی
خۆیی
به‌خت کردی
گهکانم
دێنه له‌رزین،
له‌به‌ر
چزووی گڕه‌ی
خۆری
نيوه‌ڕۆ،
سروودی
ئه‌و
نوێژه ده‌ڵێنه‌وه که له‌ناخی
تۆدا ده‌جۆشێت،و
منیش
به‌ری
به‌هره‌که‌م
ئاوێته‌ی
نوێژه‌کانت
ده‌که‌م.
هه‌رکاتێکیش ڕۆژ
ئاوێته‌ی شه‌و دهتدهبێت،و
گه‌شته‌که‌ت
دێته کۆتا،
هه‌ر
به‌ته‌نها
لێره
ده‌وه‌ستم،
چونکه فرمانم نامێنێت،
ئه‌وينی
ئه‌م
ڕێگه‌يه، هه‌ر
له‌دڵی
مندا ده‌بێت،
له‌مێشکی
تۆیشدا من
وه‌ک
بيرهوهری هه‌ر
ده‌مێنم،و
له‌پێناو
تۆدا،
شادمان،
هه‌رچيم
هه‌يه دهيبهخشم!
~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~
باڵه‌کانت
مهقووچێنه
ئه‌گه‌رچی
وا
ئێواره له کشاندایه،
بهنووزهو
خاو،
وه‌ک
ئه‌وه‌ی به
ئاماژه‌یه‌کی،
گۆرانييهکهت
پێ
ببڕێت؛
ئه‌گه‌رچی،
تۆ له‌ئاسمانی بێپاياند ته‌نيا ماویت،و
له‌شت
ماندوو،
له‌وه‌ده‌چێت بهورتهی
خێرا
نوێژێکی
بێده‌نگ
به‌ره‌و
ئاسؤی
نادیاری
پشت
په‌رده‌کان ئاراسته ده‌که‌یت ــ
ئه‌گه‌رچی،
وا
تاريکی
گشت
گیتی داده‌پۆشێت،
ئه‌ی
مه‌ل،
مه‌له‌که‌ی من،
باڵه‌کانت
مهقووچێنه
~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~
گۆرانی
هه‌ڵبه‌سته‌وان
ئه‌وکاته‌ی
گيتارهکهم
له‌سه‌ر
ئاوازی
پچڕ
ڕاده‌هێنا،
تۆ
له‌هه‌ستی من
دووربوویت،
چۆن
بزانم،
گۆرانييهکانم، هه‌ڵپه‌ی
لای
تۆيانه،
لهوکهناره
نادياره؟
هه‌ر
که‌لێم نزيک
بوويتهوه،
گۆرانييهکانم
که‌وتنه سه‌ما له‌گه‌ڵ
ده‌نگی
هه‌نگاوی تۆ،
وه‌ک
ئه‌وه‌ی یه‌کگرتنمان،
شنه‌ی
خۆشيی پهرشبکات به‌سه‌ر زهميندا،و
گوڵه‌کان
ساڵ
له‌دوای
ساڵ، ده‌پشکوێن.
له‌نێو
گۆرانییه‌کانی
هه‌ڵبه‌سته‌وان،
کێشی
هه‌ڵبه‌ست
باڵ ده‌پێون
بۆ
پێشوازی له
به‌هره‌کانی
ئاينده،
له‌م
ژینه‌دا،
شێوازی
دیار، له‌گه‌ڵ
ناديار
هه‌رده‌م
له چاوشارکێدان .
~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~
په‌نهانییه‌کی
به‌رز
ئۆقيانی
ئاشتیم
له‌پێشدایه.
بيبڕه،
کهشتيهوان،
شه‌پۆله‌کانی
ده‌ريای به‌رفراوان؛
تۆی
هاوڕێی
هه‌ميشه‌يی
من
–
بێنه
باوه‌ش،
ئۆخه‌ی،
به‌هه‌ردوو
باڵ،
بمگره ئامێزم.
وا
بهيانهو
ئه‌ستێره
دهدرهوشيتهوه
ڕێگا
به‌ره‌و
ئه‌زه‌ل
ڕۆشن
ده‌که‌ن.
ئه‌ی
خودای
سه‌رفرازی،
به‌خشش
و
به‌زه‌يی
تۆ...
بۆمن
گهنجينهن،
خۆراکن
...
لهمگهشتهمدا
به‌ره‌و
ڕۆخه‌کانی
هه‌میشه.
بهگرێکانی
زه‌مینم بۆ ئاواڵهبێت،و
بوونی
مه‌زن
له‌ئامێزم بگرێت،
ئه‌وسا
ده‌کارم بێ‌ترس بکه‌ومه سه‌رڕێی ...
په‌نهانی
به‌رز.
~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~
گۆرانی
بۆتۆ
1
منت ڕانی
به‌ره‌و دۆخی
بێپايان–
چێژی
تۆ
له‌وه‌دا دیاره.
ئه‌و
باده ناسکه‌ی هه‌ميشه تۆ
لێی
ده‌نۆشیت،و
هه‌میشه
پڕيدهکهیتهوه له ژينی
ته‌ڕ.
ئه‌و
شمشاڵه چکۆله قاميشییهی،
هه‌رده‌م
له
گه‌شتی
ته‌پۆلکه‌و تهختايیدا پێته،و
بۆ
ئاوازی
بێهاوتا فوو
بهکونهکانيدا
ده‌که‌یت...
به
دهستتێوهدانێکی
ئهزهليت،
دڵه
چکۆلهکهمیت له‌ڕاده‌به‌ده‌ر
شاد کرد،و
باڵیگرت
به‌ره‌و دروودی
تارماوي.
به‌خششی
تۆ بێپایانه،و
له
ناوله‌په چکۆله‌کانم
به‌ولاوه، چيتر
شکنابه‌م.
ته‌مه‌ن
هه‌ر
ده‌ڕوا،و تۆ
هه‌ر
فێنکاییم پێده‌به‌خشیت ...
ئه‌وتۆیش
هه‌ر
شوێن
ماوه
لهچاوهڕوانیی
پڕبوون.
2
کهفرمان
ده‌ده‌یت
گۆرانی
بڵێم،
هه‌ست
ده‌که‌م
وا
دڵم
لهخۆشيدا
په‌رتده‌بێت،و
که
لهچارهت
ده‌ڕوانم،
فرمێسک
ده‌په‌ڕێته
نێوچاوم،و
دڵتهنگیو
نه‌فره‌تی
ژينم،
ده‌توێنه‌وه،و
ده‌بنه
ئاوازی
خرۆش،و
وێرده‌کانم،
وه‌ک
مه‌لێکی
زۆر
دڵگه‌ش،
لهخۆشيدا،
به‌ره‌و
سه‌ر
ده‌ريا
باڵده‌گرن.
ده‌زانم
تۆ گۆرانيهکانمت
پێخۆشه،
هه‌روه‌ها خۆم، وه‌ک
ئاوازخوێن له‌به‌رده‌متدا
ده‌رکه‌وم.
ئه‌وه
منم
نووکی
باڵه قرتاوه‌کانی
ئاواز،
له‌و
پێیانه‌ی تۆ ده‌خشێنم،
که
هيچکات،
نهگهيشتوومهته ئامانجی
دیداریان.
کاتێک
به‌ده‌م
گۆرانييه‌وه سهرخؤش
ده‌بم،
خۆم
لهبيردهچێت،و
بانگت
ده‌که‌م:
تۆ ئه‌ی
هاوڕێ،
سه‌روه‌ره‌که‌ی من.
3
ده‌نگدانه‌وه‌ی
گۆرانییه‌کانم،
چۆنن
له‌نێو پۆلی
ئاوازه‌کانی تۆدا،
مامۆستاکه‌م؟
هه‌رگيز
لێی
تێناگه‌م
تۆ
گۆشهمکه،
له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی هه‌ميشه گوێ بۆ به‌زمێکی
بێده‌نگ ڕادێرم.
ئاڕاسته‌ی
مۆسيقاکهت،
ڕۆژگار
ڕۆشن
ده‌که‌ن.
ههنيسکی
مۆسيقاکهت،
لهکشاندایه، ئاسمانه‌و ئاسمان.
ئه‌و
شه‌پۆله پيرۆزه‌ی
له‌نێو مۆسيقای
تۆوه دێنه‌ده‌ر
ديواری
به‌رد
ده‌بڕن،و
ده‌نگییان ...
تيژو
به‌رز، ملی
ڕێ
ده‌گرن.
دڵپهرۆشم بۆ په‌یوه‌ستی گۆرانییه‌کانت
به‌ڵام
ئه‌فسووس ههڵپهکان به‌و ده‌نگه‌م ناگه‌ێنن.
ده‌مه‌وێت بدوێم،
به‌ڵام
له
ڕستو وشهکانهمهوه گۆراني دهرنايهن.
دهگريمو ده‌ناڵێنم
په‌شۆکاوم.
ئای
مامۆستا، چۆن دڵی
منت
به‌و
تۆڕی
مۆسيقايه
به‌ندکردووه،
هه‌تا
هه‌تایه
4
گيانی
گيانم،
هه‌رده‌م
ده‌کۆشم له‌شی خۆم
پاقژ ڕاگرم،
چونکه
کاتێک ده‌سته زيندووهکانی تۆي به‌سه‌ردا دێت
سستی
له سه‌رتاپا
ئه‌نداماني ڕاده‌ماڵێت.
هه‌رده‌م
ده‌کۆشم،
هۆشم
له‌گشت پووچییه‌ک دوورخه‌مه‌وه،
چونکه
ده‌زانم ...
تۆ
له‌نێویدا
وزه‌ی
ڕاستيي
ده‌بزوێنیت.
هه‌رده‌م
ده‌کۆشم
گرژی
له‌نێو دڵمدا ڕاماڵم،و به ئه‌وين
په‌ره
به‌خه‌رمانی
گوڵ
بده‌م،
چونکه
ده‌زانم
تۆ له‌نێو
چمکێکی
نادياری ئه‌ودا جێگیربوویت.
هه‌روه‌ک
ده‌کۆشم
شکۆی
تۆ له‌گشت کاره‌کانمدا بنوێنم
چونکه
ده‌زانم، به وزه‌ی
تۆ
پڕهێز ده‌بن.
5
خۆزگه
دهمبهخشیتو
ده‌هێڵیت
له‌ته‌نيشت تۆدا پشوو
بده‌م،
تا
کاره‌کانی
ده‌ستم
داونێ
بگه‌نه ئه‌نجام.
ئهودڵهم
که توانای
بينينی
ڕووتی نییه،
نائارمه،و
نه‌سره‌وت.
گشت
هه‌ڵپه‌ی من
بریتییه له‌یه‌ک دڵۆپ
ئه‌شک
لهدهريای
ئه‌شکی
بێ‌سنوور
هاوين
ئه‌مڕۆ گه‌یشته به‌ر
په‌نجه‌ره‌که‌م،و
پووره‌ی
هه‌نگی
پێشبڕکێکه‌ر
به
چربهو هه‌ناسه‌بڕکێ
بوونه
ئه‌وينی
چه‌پکه گوڵه‌که‌م.
ئه‌وا
کاتی
سهيرانهو ڕووی من به‌ره ڕووته،و
ئه‌و
گۆرانييانه کاتی
هاتووه که
ژيان ده‌به‌خشن،
به
بێده‌نگی،و به‌تاڵایی پڕپێز.
6
ئه‌و
گۆڵه چکۆلهيه لێکه‌ره‌وه،
خێرا
بیبڕه تا
سيس نه‌بووه،و
گه‌ڵاکانی نهوهریونهته سه‌ر خۆڵ.
ئه‌گه‌ر
له‌و چه‌پکه‌دا
جێی
نابێته‌وه،
به
گوشينی
له‌پت ...
ئه‌گه‌رچی ئه‌ويش هه‌ر
شانازييه،
مهیژاکێنه.
لێيکهرهوه، چه‌نکه ...
ده‌ترسم
پێش
به‌ئاگاهاتنی من،
ڕۆژ
ئاوابێت،و
کاتی
پێشکهشیو دياری
نه‌مێنێت.
گه‌رچی
ئه‌و
گوڵه بێڕه‌نگه ...
کاڵ‌و
کرچ‌و کهمبۆن دیاره،
با
له‌ژێر
چاودێری تۆدابێت،
که‌ی
پێگه‌یشت،
لێيکهرهوه.
13
لێوم
تائه‌مڕۆ ئه‌و
هه‌ڵبه‌سته‌ی
نهچڕيوه، که
هێشتا
نه‌متوانیوه
بيکهمه گۆرانی.
ڕۆژانێکه خولیای
ڕێکخستنی
تار،و
خاوکردنه‌وه‌ی تهڵهکانیم،
ناتوانم
چاکی بژه‌نم،و
وشهکانیشم بۆ ڕێکناخرێت.
ئه‌وه
له‌دڵمدا وه‌ک ئاوات ...
قه‌تیس
ده‌مێنێ.
ئه‌و
خونچه‌یه که هێشتا نهپوشکوتووه،
له‌به‌ر
شنه‌ی بایهکدایه،
ڕووی
نابینم،
گۆێیشم
لهوژهی ئییه.
ئه‌وه‌ی
له‌به‌ر ماڵه‌که‌مدا ده‌یبیسم،
ترپه‌ی
ئه‌سپایی ئه‌وه.
زۆر
ده‌مێکه ده‌کۆشم له‌م ماڵه‌دا شوێنی دانیشتنی بۆ ڕێکخه‌م،
به‌ڵام
که چراکه‌م بۆ هه‌ڵنه‌کرێت،
چۆن
بانگیکهمه نێو ماڵه‌که‌م.
له‌لای
من
شکۆی
به‌و گه‌یشتن ...
ژیانه،
به‌ڵام
دیاره
هه‌رگیز
ئه‌و پێگهیشتنهم بۆ ناڕه‌خسێت.
102
به‌ڵێ،
له‌کۆمه‌ڵدا خۆم هه‌ڵکێشا به‌وه‌ی تۆ ده‌ناسم،
تا ئه‌و
ئاسته‌ی،
وێنه‌ی
تۆ له‌ڕه‌وشی مندا ده‌بینی.
ئه‌وان
به‌گله‌یین،و تانووتم لێده‌ده‌ن
تۆیش
هه‌ر له‌دووره‌وه بزه‌ی لێوانت دێیت.
لهگۆرانییهکاندا ناوت دێنم،
نهێنییه‌کانی دڵمت بۆ ده‌رده‌خه‌م.
لێم
دێنه پێش‌و ده‌پرسن:
ڕاستمان
پێبڵێ؛ ئه‌وه ج بارێکه؟
منیش
هه‌ر هه‌نده‌م پێده‌کرێت بڵێم:
منیش
وه‌ک ئێوه‌ی لێده‌زانم چ بارێکه!
ئه‌وان
پێده‌که‌نن،و به‌چاوی سووک لێم ده‌ڕوانن.
تۆیش
هه‌ر له‌دووره‌وه بزه‌ی لێوم نیشان ده‌ده‌یت!
~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~
ئاسمانی
تۆ
نهێنی
دڵمه
ئه‌ی
ئه‌و ئێشکگرهی
به‌درێژايی
ڕۆژانی
ئه‌زه‌ل،و
گوێ
ڕادێر بۆ ترپه‌ی هه‌نگاوه‌کانم
که‌دێن
به‌پیرته‌وه.
ڕووی
پيرۆزیشت
چه‌شنی
به‌ره‌به‌يان
ده‌دره‌وشێت،و
لهخهرمانهیهوه
تيشکم تێده‌گریت.
که
له‌تۆ نزيک دبمه‌وه،
کوڵی
بزهوتی
ده‌ریا پتر دێته سه‌ماو
ده‌جۆشێت.
ئه‌م
زه‌مینه له‌نێو ده‌سته‌کانی تۆدا،
یه‌ک
چه‌پک تیشکه،
په‌رۆش
ده‌خوازێ چنگه‌کانت پڕکات.
خونچه‌کانی ئاسمانی تۆ،
وا
له‌دڵی مندا، به ئه‌سپایی،
چرۆ
ده‌که‌ن ...
وه‌ک
ئه‌وینێکی زیندوو
~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~
ڕه‌وتی
منداڵ
منداڵی
ساوا،
ئاگای
له‌گشت جۆره‌کانی وشه‌ی ڕاست،
به‌ڵام
کهمکهسی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه،
له‌و
ده‌گه‌ن.
بێهووده
نییه که‌ئه‌و نادوێ،
ئه‌و
تامه‌زرۆی وشه‌گه‌لی سه‌رلێوی دایکه ...
تا
فێریانبێت،
بۆیه
ساده‌و بێگه‌ردی ده‌بینین.
منداڵ،
ئه‌گه‌رچی خاوه‌ن خه‌رمانێکه له‌زێڕو مرواری،
به‌ڵام
وه‌ک گه‌دایه‌ک پێی هێناوه‌ته نێو ئه‌م ژینه.
بێهۆ
نییه که ڕواڵه‌تی خۆی ده‌رناخات،
به‌ڵی،
ئه‌و گه‌دا چکۆله ڕووته ...
به‌توانایه،
خۆی زۆر
زه‌بوون ده‌نوێنێت ...
تا
بتوانێت له‌گه‌نجینه‌ی دڵی دایکییه‌وه ...
ئه‌وین
ههڵقوڵێنێت.
ئه‌و
منداڵه بچووکه ...
ئازاده‌و
دوور له‌گشت
کۆتێکی
سه‌ر
ئه‌و
زه‌مينه‌ی،
لهئاسمانیدا مانگێکی
بچووک
ده‌دره‌وشێته‌وه،
بێهووده
ئه‌و
ئازادييه له‌ده‌ست نادات.
~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~
بێده‌نگی
سروشت
......................،،
،،......................
ئازار
ده‌ڵێت:
گۆشه‌ی
بێده‌نگی
قووڵت لێده‌گرم، وه‌ک
جێپێی
هه‌نگاوی
ئه‌و...
گیانی
من له‌وڵامدا ده‌ڵێ:
من
ئه‌گه‌رچی
له‌لووتکه‌ی
پێگهيشتنيشدابم، هه‌ر ده‌مرم ...
کات
ده‌ڵی:
تيشکی
من،
گشت
چرکه‌يه‌ک
خۆی
له بيرۆکه‌کانی تۆ
ده‌ئاڵێنێ ...
ئه‌وين
ده‌ڵێ:
کات
دهگوزهرێو من
هه‌ر
چاولهڕێم ...
مردن
ده‌ڵێ:
من
به‌له‌می
ژين
به‌ناو
ده‌ريای مه‌نگدا
دهگوزهردهکهم ...
~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~
گۆرانيهکهم
ئه‌م
گۆرانیيهم ..
مۆسيقای
خۆيت
لێ
ده‌ئاڵێنێت،
چه‌شنی
ده‌ستی
ئه‌وينی
ئاوات.
ئه‌م
گۆرانييهم، ڕۆڵه‌که‌م ...
ماچ
له‌ته‌وێڵی تۆ ده‌گرێت،و
له
ته‌نیاییدا ڕاتدهژهنێت.
گۆرانيیهکهم ..
له‌نێو
کۆڕ‌و کۆمه‌ڵدا،
به‌گوێی
تۆدا
ده‌چرپێنێت.
گۆرانيهکهم
..
ده‌بێته
دوو
باڵ،و
به‌ره‌و
ئاواتت ده‌فڕێنێت ...
تا
له‌ڕۆخی
په‌نهانیت
ده‌رباز
ده‌کات.
گۆرانيهکهم ..
وه‌ک
ئه‌ستێره‌ی
دڵسۆز
ڕێنمایی تۆ ده‌کات،و
ڕێگه‌ی
شهوهزهنگت
بۆ
ڕوون
ده‌کات.
گۆرانيهکهم ..
له‌نیو
بيلبيلهی
چاوه‌کانت
ههڵدهنيشێت،و
هه‌رکات
مردن
نووزه‌م لێببڕێ،
ئه‌و
له‌دڵی زیندوومدا دێته زمان.
~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~
هه‌روا
تاگوور
ده‌ڵێ
هه‌رکه‌سێک هه‌ی ...
ئه‌ی
ئه‌وه‌ی
له‌پاش
سه‌دساڵ
ڕسته‌کانی من
ده‌خوێنيت.
ناتوانم
بۆت
ڕهوانهکهم ...
گوڵێک
له‌به‌ری
ئه‌م
به‌هاره گوڵاوییه.
ته‌نانه‌ت یه‌ک تاڵ ده‌زووی چۆڕاو له‌هه‌وری دوور.
با
ده‌رگاکه‌ت
لهسهرپشتبێ،
له‌ملاولای خۆت
بڕوانه،و
له‌باخی
چڕ،
ياده‌وه‌ری
بۆنخۆش
بچنه ...
که گوڵی
وشکی سه‌دساڵه‌یه.
دڵخرۆشبه ...
تا
ده‌توانیت،
گوێ بۆ
شادی
زيندوو ڕادێره،
گۆرانييهیک
من
له‌به‌ره‌به‌يانی
به‌هاردا
دهمچڕیم.
فه‌رموو،
ده‌نگی
شاد
وخرۆشی خۆت
ئاراسته‌که،
بۆ
قووڵایی
سه‌دساڵی پێش.
بخور،
له‌نێو گوڵاودا ده‌توێته‌وه ...
گوڵاو
بخور دهتوێنێت تا ئاوێته‌ی خۆیی بکات،
ئاواز
پێیخۆشه
ڕيتم له‌خۆ بگرێت،و
ڕيتم
پێیخۆشه جارجاره
له‌نێو ئاوازدا
خۆ بنوێنێت.
له‌نێو
وێنه‌دا
بيرۆکه
بۆ
ڕواڵه‌تی
خۆی
ده‌گه‌ڕێت،و
وێنه
له‌نێو بيرۆکهدا
بۆ
سه‌ربه‌ستی ده‌گه‌ڕێت.
هه‌میشه
له‌نێو ههرگیزدا ده‌ست ده‌گێڕێت،و
هه‌رگیز
له‌نێو
هه‌میشه‌دا
بۆ
ئازادی خۆی
ده‌گه‌ڕێت.
چ
هه‌ڕه‌شه‌یه‌که له‌نێوان
پایداکاریو
وێرانکاری،
ئه‌وه‌یشی که‌وتووه‌ته نێوان
بيرۆکهو وێنه.
کۆيلایهتی دژه به
سهربهستيی،و
سه‌ربه‌ستی
له‌توێی
کۆيلهييدا
بۆ
ئارامی
ده‌گه‌ڕێ.
خۆشهويستهکهم
به‌ئه‌سپایی هه‌نگاوبنێ،
وه‌ک
ئه‌وه‌ی لهخهودابیت.
که‌ڕۆیشت،و ده‌رگاکه جيڕه‌ی کرد ...
من
ڕاپهڕيم
تا پێیبڵێم ...
بگه‌ڕێوه،
به‌ڵام
خه‌ونه‌که بێقهوارهبوو،
ئه‌و له
شه‌وه‌زه‌نگدا
توایه‌وه،و
ئه‌وه‌ی
مایه‌وه، له‌رزه‌ی چراکه
له‌دووره‌وه وه‌ک ئاسۆی سوور،
له‌خوێن
ده‌چوو.
ئای
خودا
من
حه‌زم
لهئاسودهيی
ناو
کێڵگه‌ی
ئه‌و
دارگهزانهیه.
ئه‌وانه‌ی ڕيزبوون
تا
ڕۆخی
ئاسۆ.
له‌و
ده‌نگه به‌رگره‌ی له‌نێو شینایی ساماڵدایه
له‌و
دۆشه که ده‌شنێته‌وه ...
به
شه‌پۆلی ئاوازی که‌ناره دابڕاوه‌که‌ی ڕوبار.
واده‌زانم که‌پره‌که‌م
له‌به‌ر
گێژه‌ڵووکه‌ی
بادایه،
له‌گشت
لاوه، ئاسمانهوئابڵووقهی تيشک
ئاسووده‌يی
خۆشیوشادی
که
گه‌يشته لام ...
پهيامبهرێک،
خاوه‌ن مژده‌ی پڕشکۆو ...
ئاواتم
خواست پڕهێزم
کات.
به‌درێژايی
چه‌ندین مانگ،و
به نرخی
گران،
زۆر وڵات
گه‌ڕام،
ده‌مویست
ئۆقيانهکان
ببينم
به‌ڵام
ئه‌و
دڵۆپه ئاونگه جوانه‌م له‌یاد نه‌بوو، که
به‌سه‌ر
گوڵه‌گه‌نمی
به‌ر ده‌رگای
ماڵه‌که‌م بوو ...
له
به‌ره‌به‌یاندا هاوارم کرد ...
وه‌رن
بمکڕن ...
من
له‌سه‌ر ڕێیه‌کی
تهختدابووم...
شايهک
به‌شمشێری
ڕووته‌وه ده‌ستی
گرتم
گوتی:
من
وزه‌ی هێز
ده‌تکڕم
به‌ڵام،
هێزی
ئه‌و
پوولێکی نه‌کرد،
سواری
دووچه‌رخه‌که‌ی
بوو
گه‌ڕايه‌وه ...
قرچه‌ی
نيوه‌ڕۆ ...
ده‌رکی
ماڵان
داخرابوون
من
له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌کی
پێچاوپێچ بووم
پياوێک
بهکيسهی زێڕه‌وه هاته سهرڕێم،
کیسه‌ی
پاره‌کانی ههڵسهدهسهنگان
له‌منی
ڕوانی،و گوتی:
من به
پاراکانم
ده‌تکڕم،
به‌ڵام
من
هیچ گوێمنهدایه ...
ئێواره‌بوو
پهرژينی
باخ به‌گوڵ پۆشراو
کيژۆڵهیهکی
جوان
ده‌رپه‌ڕی،و
گوتی:
من
به زه‌رده‌خه‌نه‌ی
خۆم
ده‌تکڕم
به‌ڵام
زه‌رده‌خه‌نه‌ی ئه‌و
پوکايهوه،
هه‌ندێک
فرمێسکی
ڕشت،و
هه‌ر
بهتهنياو به
تاریکی ...
گه‌ڕايه‌وه...
|