|
|
|
|
||||||||||
|
|
پێشلەوەی بپسرم... تاکەی کیمیابارانەکەی هەڵەبجەو پرۆسەی
ئەنفال هەر لەدۆخی یادکردنەوەدا دەمێنێت؟ گۆمەیی ١٦/ ٣/ ٢٠١١
سەری دروود شۆڕدەکەم بۆ ڕەوانی پاکی شەهیدی مەرگەساتەکانی هەڵەبجەو دەرسیم،
کوشتارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانو ڕۆژئاوای، ئەو ئەنفالەی سەددام لەکۆتایی سەدەی
پیستهەمدا کردیو ئەوانەی لەسەدەکانی تری مێژوودا بەمەبەستی قرکردنی میللەتی کورد
بووە... هەروەها بۆ سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری مللەتەکەم بەتایبەتیو شەهیدانی
بزووتنەوە ڕزگاریخوازیی جیهانییان بەگشتی.
ئەوجا ئەوەی لەمێشکمدا قەتیس ماوە، پرسێکە لەو ڕامیارزانە کوردانەی ناویان
سیاسەتمەدارە... لەوانەی لەبەردەم کامیرەی تەلەڤزیۆنەکاندا هەریەک بەشێوەیەک وتەی
قورسو فرمێسکڕێژ بە بینەران دەفرۆشن بەڵام وەکتر ئەوەیان لەباردا نەبووە کۆڕ
ببەستن بۆ دۆزینەوەی جۆرە دۆزو پلانێک کاربکاتە سەر کەسانی دەسەڵاتدار لە پەرلەمانی
ئەو وڵاتانەی تێیدا دەژینو لەڕێی ئەوانیشەوە کار بکەنە سەر دەزگا نێونەتەوەییەکانی
مافپارێزو زلهێز.
لەوانەیش دەپرسم کە ساڵانێکە بوونەتە ئەندام پەرلەمان لەو وڵاتانەی نەتەنها
مرۆڤ تێیاندا خاوەن مافە بەڵکو تەنانەت مەل، ئاژەڵو ڕووەکیش ئەوپەڕی ڕێزیان
لێدەگیرێت...
گومان لەوەدا نییە کە لە ٣٥ تا ٢٥ ساڵ لەمەوبەر سەدان کوردی چالاکوانو
ئەندام لەڕیزی پارتە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ڕوویان لەهەندەران کردووە، هەندێکیان
لە وڵاتانی ڕۆژئاوای سەرمایەدار گیرساونەتەوەو ناسناوی پەنابەری ڕامیاریان لێنراوە.
نزیک بەو ژمارانەیش بوون بەمیوان لە سۆڤیەتو وڵاتانی سۆشیالیستیی ئەورووپای
ڕۆژهەڵات، ئەوانەی بە پارێزەری چینی چەوساوە دەناسران. پاش ئەو قۆناغەیش تاخمگەڵی
تر ئاوارەبوون، بەتایبەتی پاش کیمیابارانەکەی ساڵی ١٩٨٨ی شاری هەڵەبجە کە دواقۆناغی
ئۆپەراسیونەکانی پرۆسە بەدناوەکەی ئەنفالی ڕژێمی بەعس بوو لەباشووری کوردستان.
بەتایبەتی ئەو ژمارە زۆرەی لەباشووری کوردستانەوە پاش ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ هەڵهاتن،
هەروەها ئەوانەی لەگشت بەشەکانی تری کوردستانەوە لەدەست جەورو ستەمی ڕژێمە
داگیکەرەکان هەڵهاتوون. ئەگەر کۆی ژمارەی ئاوارەبوو نەگەیشتبێتە یەک ملیون، گومان
لەوەدا نییە کە بەسەدان هەزار کورد دەبن لەم وڵاتانە، زۆر لەوان یان لە نەوەکانیان
ئەمڕۆ گەیشتوونەتە ناوەندی داڕێژەری بڕیارو ناو هۆڵەکانی پەرلەمانی وڵاتانی
پەنادەر، ئەوانە کاتی خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستەکان مێشکی کۆمەڵانی ئاوارەبوو ختووکە
دەدەن بە هەندێک خاڵی کاریگەری وەک "تێکۆشان بۆ بە جینۆساید بڕیاردانی کارەساتەکانی
هەڵەبجەو ئەنفال" یان ریکلامی بریقەداری تر، بەڵام پاش گەیشتن بە ئامانجی خۆیی،
ئامانجە نەتەوەییەکان لەیاد دەکەن، یان لەبری کۆڕو کۆشش بۆ پێکهێنانی لۆبییەکی
کوردستانی، لەسەر بیری جیاواز دەکەونە بەربەرەکانێو پاشقول لەیەکتر گرتن، تەنانەت
تێیاندا هەیە لەبەر نەیاری بە لایەنێکی کوردی مێشکی دەسەڵاتدارانی خانەخوێ لەکەدار
دەکات بێلەوەی بیر لەو هەڵوێستەی بکاتەوە کە دەبێتە هۆی ڕوشانو زیان گەیشتن بە
پرنسیپە نەتەوەییەکان.
گشتمان لەو ڕاستییە بەئاگاین کە پڕۆسە بەدناوەکەی ئەنفالی بەعس بە ئامانجی
قڕكردنی بنەچەی كوردو سوتانی خاكی كوردستانو هەڵتەكاندنی ژێرخانی ئابووریو
لاوازكردنو سڕینەوەی كەلتوورو کەلەپووری رەسەنی كورد بوو. مەبەست لەئەنفال
هەڵکۆڵینی برین ئەوتۆبوو لە جەستەی كورددا هەرگیز توانای ساڕێژبوونی نەبێت.
سەرئەنجام وێڕای پرس لە بەرپرسانی نێو تۆڕی دەسەڵات لە کوردستان، بە مێدیاو
کەناڵەکانی تەلەڤیزیۆنی کوردی دەڵێم؛ با بەسبێت کولانەوەی برین زامدارانی ئەنفالو
هەڵەبجە کە ٢٣ ساڵە هەمان قەوانو فلیمی هەست برینکار بۆ ئەوکەسانە لێدەدرێتەوە
کەخۆیان بەگڕی قەیرانەکە هەڵقرچاون. چاکوایە لەبری برین کولانە، پەنا بە کەسانی
پسپۆری دەروونناسو پرۆگرامی دەروون هێوەرکەر برینەکانیان سارێژکەن نەبا پتر تووشی
هیستیریاو جۆرەکانی تری نەخۆشی ببن.
با گشتمان یەکدەنگ بکۆشین بۆ بە جینۆساید ناساندی مەرگەساتە
میللیەکانمان...
لەکۆتاییدا دەڵێم... هەزاران هەزار سڵاو لە ڕەوانی پاکی:
ــ ئهو ڕۆڵهکوردهی لهمنداڵدانی دایکیدابوو... ئهنفالکرا؟!
ــ ئهو ساوایهی لهبری شیر خوێنی لهمهمکی دایکی دهمژی... ئهنفالکرا؟!
ــ ئهو ڕۆڵهیهی دهمی داچهقان تاجوبریل فووی پێداکات...
فریاینهکهوت... ئهنفالکرا؟!
ــ ئهو پیرهمێردو پیرێژن... کچو کوڕی ههرزهکار... ژنو پیاوی دوور
لهیهک زیندهبهچاڵکراو ... ئهنفالکران؟!
ــ ئهوانهی نهکوژهری خۆیان دهناسی، نهزانیان بۆمردن؟!
سهرئهنجام له گشت ئەو مرۆڤ، سروست، ئاژهڵ، ڕوهک، مارو مێروو،
بووهو کاڵا بێگیانەکانی لهههر کاتو شوێنێک دوچاری ئهنفال بوون؟!
.......................... تێبینی :ــ
پاش یەک خولەک وەستان بۆ دروودو ڕێز لەڕەوانی پاکی قوربانییانی هەڵەبجە
(ئەم وتارە)
ڕۆژی ١٦/ ٣/ ٢٠١١ بۆ یادی ٢٣ هەمین ساڵیادی مەرگەساتەکەی هەڵەبجە، بەناوی
کۆمەڵەی کوردستانی ئێسکلیستوونای وڵاتی سوید خوێنرایەوە، هاوکات ئەو وێنانەی خورەوە
بەشێوەی سلاید هەڵدەدرایەوە.
١٦/ ٣/ ٢٠١١
..........................
|
|
||||||||||
|
|
|